ئافرەتانى گەنج یارمەتى ئافرەتانى گەنج دەدەن
“Stockholms tjejjour” ڕێکخراوێكى فێمینیستى پشتگیریە كە یارمەتى پێشكەشدەكات لەڕێگاى چات، ئیمەیڵ، تەلەفۆن و كۆببونەوە. ڕێكخراوەكە لە ساڵى 1996 دامەزراوە و یەكەم یارمەتیدەرى ئۆنلاینى سویدی بووە بۆ ئافرەتان. لەبەرئەوە، شارەزاییەكى زۆرمان هەیە لە پشتگیریكردنى ئافرەتان بەو شێوەیەى خۆیان دەیانەوێت. ئەمە ماناى ئەوەیە كە تۆ هەمیشە دەتوانیت بە نەناسراوى بمێنیتەوە و ئێمە بەشێوەیەكى زۆر نهێنى كارەكانمان ڕادەپەڕێنین. ستافى یارمەتیدەرمان كەسانى خۆبەخشن و ڕاهێنانیان پێنەكراوە وەكو دەرونناس یان فەرمانبەرى گشتى، بەڵام یارمەتیت دەدەن وەكو مرۆڤێك.
چ جۆرە پشتگیریەك بەردەستە؟
ئێمە لێرەین بۆ تۆ، بەبێ ڕەچاوكردنى چى دەگرێتەوە، گەورەیە یان بچووكە. دەتوانیت باسى هەموو شتێك بكەیت كە دەتەوێت، بۆ نموونە ئەگەر خەمباریت یان تەنهایت، یان ڕووبەڕووى توندوتیژی، بێزاركردنى سێكسى و دەستدرێژى بوویتەوە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەى گوێت لێبگرین و هەمیشە لایەنگرى تۆین. مافى ئەوەت هەیە بە نەناسراوى بمێنیتەوە و ئێمە بەشێوەیەكى زۆر نهێنى كارەكانمان ڕادەپەڕێنین. دەتوانیت قسەمان لەگەڵ بكەیت لەرێگاى چاتەوە، تەلەفۆن یان ئیمەیڵمان بۆ بنێریت. دەتوانیت پەیوەندیمان پێوەبكەیت.
چۆن پەیوەندیمان پێوە بكەیت بۆ ئەوەى یارمەتى وەربگریت بە زمانى خۆت
ئیمەیڵمان بۆ بنێرە و بنووسە “stöd på كوردى” (پشتگیری بە كوردى) لەشوێنى بابەت و وەڵامێك وەردەگریت لەلایەن یەكێك لە هاوكارانمان كە بە كوردى قسەدەكات. بەیەکەوە، بڕیار لەسەر ڕۆژ و كاتێك دەدەن كە ئایا دەتەوێت چات بكەیت، قسە بكەیت بە تەلەفۆن، ئیمەیڵ بنێریت یان ڕووبەڕوو یەكترى ببینن.
ئیمەیڵ:kontakt@stockholmstjejjour.nu.
ئایا مەوعیدت داناوە لە چاتەكەمان؟ لێرەوە بڕۆ بۆ چات: https://stockholm.chatt.tjejjouren.se
ئەو كەسانەى كە ئێمە مەبەستمانە
بیرۆكەىStockholms tjejjour بریتیە لەوەى ئێمە ئافرەتى گەنجین و یارمەتى ئافرەتانیترى گەنج دەدەین. ئەو ئافرەتە گەنجانەى كە یارمەتی پێشكەشدەكەن و ئەوانەى یارمەتیش دەدرێن لە Stockholms tjejjour بەسەرهاتى هاوبەشیان هەیە كە چەوسێندراونەتەوە چونكە ئافرەتن. كەواتە هەركەسێك خۆى بە ئافرەتى گەنج دەناسێنێت ئەوە لە بازنەى مەبەستى ئێمەدایە. لەStockholms tjejjour, لە ڕاستیدا ڕەگەز ئەوەندە گرینگ نیە. بەڵام لەكاتێكدا كە كە خەڵك بە جیاوازى مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێتبەهۆى ڕەگەز و ناسنامەى ڕەگەزیانەوە، بڕوامان وایە كە دەبێت شێوازەكان جیابكەینەوە بۆ شێوازى جیاى ئەزموونى ستەمكردن.
دەتەوێت سەردانیكردنت بۆ Stockholms tjejjour بە نهێنى بهێڵیتەوە؟
ئەگەر ناتەوێت كەس ببینێت كە سەردانى وێبسایتى ئێمەت كردووە، دەتوانیت مێژووى وێبگەڕەكەت بسڕیتەوە، بەوشێوەیە هەموو زانیاریەكانى سەردانەكەت دەسڕیتەوە. ئەم كارە بەم شێوەیە ئەنجامدەدەیت لە هەندێك وێبگەڕى باودا.
سڕینەوەى مێژووى وێبگەڕ
دەتوانیت بەشى تایبەتى مێژووەكە بسڕیتەوە لە كۆمپیتەرەكەت. كردارى گەڕان لەسەرەوە بەكاربهێنە ئەگەر دەتەوێت بۆ شتێك بگەڕێیت.
کرۆم
كردنەوەى كڕۆم لەسەر كۆمپیتەرەكەت
كرتە بكە لەسەر سێ خاڵەكە لە كۆڕنەرى لاى ڕاستى سەرەوە.
کرته بكە لەسەر مێژوو مێژوو.
كرتە لەسەر ئەو چوارگۆشەیەى هەر كردارێك بكە كە دەتەوێت ڕەشی بكەیتەوە لە مێژوو.
كرتە بكە لەسەر ڕەشكردنەوە لە كۆڕنەرى لاى ڕاستى سەرەوە.
دووپاتیبكەرەوە بە كرتەكردن لەسەر ڕەشبكەرەوە.
ئینتەرنێت ئێكسپلۆرەر
فەیڤریت هەڵبژێرە لە ئینتەرنێت ئێكسپلۆرەر.
یەكەى تاب هەڵبژێرە و شێوازى چۆنیەتى بینینى مێژوو هەڵبژێرە بە دیاریكردنى فلتەرێك لە مێنیو. بۆ ڕەشكردنەوەى وێبسایتى تایبەتى لە هەریەكێك لەم لیستانە، كلیكى ڕاست بكە لەسەر وێبسایتێك و دواتر ڕەشكردنەوە هەڵبژێرە. دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ وێبسایتێك بە هەڵبژاردنى لە لیستەكە.
سەفارى
لە سەفارى كۆمپیوتەرەكەت، مێژوو هەڵبژێرە > مێژوو پاكبكەرەوە و كرتە بكە لەسەر پۆپ ئەپ مێنو.
ئەوە هەڵبژێرە كە بۆ ماوەى چەند لەمەوپێش دەتەوێت مێژووەكە بسڕیتەوە.
ئەگەر ئەمە كارى نەكرد، ئەوا لەوانەیە ڤێرژنى كۆنى سەفاریت هەبێت. لەم حاڵەتەدا، هەوڵبدە كلیك لەسەر خاوێنكردنەوەى مێژوو بكە و دواتر ڕەشكردنەوەى كوكیس و داتا.
مۆزیلا فایەرفۆكس
كرتە بكە لەسەر دوگمەى مێنو ، كرتە بكە لەسەر مێژوو، دواتر خاوێنكردنەوەى مێژووى ئەو دواییە ...
ئەوەندەى مێژووە هەڵبژێرە كە دەتەوێت ڕەشیبكەیتەوە:
كلیك بكە لەسەر لیتى كرانەوەى خاوێن كردنەوە بەپێى كات بۆ ئەوەى ئەو ماوەیەى مێژوو ڕەشبكەیتەوە كە خۆت دەتەوێت.
دواتر، ئەو سەهمە كلیك بكە كە لەتەنیشت دیتەیڵەسە بۆ ئەوەى ئەو زانیاریانە دیاریبكەیت كە دەتەوێت ڕەشببنەوە.
لە كۆتاییدا، دومەى ئێستا ڕەشبكەرەوە دابگرە. پەنجەرەكە دادەخرێت و ئەو شتانەى كە تۆ دیاریت كردبوون ڕەشدەبنەوە.